ئەسینا
بە گوێری ئامارەکانی ناوەندی راپرسییەکانی (یۆنان ئەلستات)، ساڵی رابردوو بودجەی یۆنان بە بڕی ١١.٩ میلیار یۆرۆ کورتیھێناوە.
قەرزی گشتی ساڵی ٢٠١٢ی یۆنان ١٥٧ میلیار یۆرۆ بووە، کەچی قەرزی ئەو وڵاتە لە ساڵی ٢٠١١، ٣٥٥ میلیار یورۆ بووە و ئەو قەرزە لە ساڵی ٢٠١٢دا بۆ ٣٠٤ میلیار یورۆ دابەزیوە.
لە لایەکی دیکە رێژەی بێکاری لە یۆنان مانگی تەمووزی ئەمساڵ بۆ ٢٧.٦ بەرزبۆتەوە. ژمارەی بێکاران لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە یۆنان یەک ملیۆن و ٣٧٤ ھەزار و ٥٤ کەس بووە و بە بەراورد لەگەڵ رێژەی بێکاری مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردوو، رێژەی بێکاری ١٠.١% بەرز بۆەتەوە.