ئەسینا
پەرلەمانی یونان لە دانیشتنی دوێنێی خۆیدا بەزۆرینەی دەنگ مافی حەسانەی لە شەش ئەندام پەرلەمانی سەر بە پارتی نەتەوەپەرەستی ئاڵتن شەفەق وەرگرتەوە.
لەمبارەوە بەرپرسانی دادوەری یونان رایانگەیاند: ئەو شەش پەرلەمانتارە نەتەنیا ئەندامی رێکخراوێکی نایاسایین، بەڵکو لە دژی دەسەڵات دەستیان بە ئەنجامدانی تاوانی جیاجیا کردووە و لە کاتی ئەنجامدانی تاواندا بینراون.
بەرپرسانی دادوەری یونان ئاماژەیان بەوە کرد کە پەرلەمان لەسەر داوای وەزارەتی دادی یونان لە دانیشتنی دوێنێ خۆیدا مافی حەسانەی لەو شەش پەرلەمانتارەی پارتی نەتەوەپەرەستی ئاڵتن شەفەق وەرگرتووەتەوە.
ئەو شەش پەرلەمانتارەش رایانگەیاند: بۆ دەرکەوتنی راستییەکان با مافی حەسانەمان لێ بستێندرێتەوە. دواتر پێکەوە ھۆڵی پەرلەمانیان بەجێ ھێشت.