یۆزگات
لە میانی سەردانەکانی جەژنی قورباندا، جێگری سەرۆک وەزیرانی تورکیا (بەکیر بۆزداخ) سەردانی شاری یۆزگاتی کرد و لەوێ باسی لە رەوشی سیاسی تورکیا و پێکێجی دیموکراتیزاسیۆن کرد و گوتی " ساڵانی رابردوو چەند کەسێک داوایان لە حکومەت کرد پرۆژە یاسایەک بباتە پەرلەمان بۆئەوەی ھەرکەسێک بتوانێت بە زمانی کوردی لە دادگا بەرگری لەخۆی بکات، لەسەر ئەو داوایە ئەو یاسایە لە پەرلەمان پەسەندکرا؛ بەڵام دوای پەسەندکرنی یاساکە ھیچ کەسێک لە دادگە بە زمانی کوردی بەرگری لەخۆی نەکردووە"
بوزداخ ھەروەھا باسی لە کردنەوەی کەناڵێکی تەلەفزیۆنی بە زمانی کوردی و ئەو کۆسپانەی بۆی دروستکران کرد و گوتی " لە سەرەتای کردنەوەی کەناڵی (TRT٦) تەرەتە شەش؛ پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرست بە توندی لەدژی ئەو کەناڵە کاری کرد و دواتر پارتی ئاستی و دیموکراسی پرۆپاگندەی لەدژی ئەم کەناڵەی بڵاوکردەوە؛ کەچی ئێستا دەبینین ئەو کەناڵە ٢٤ کاتژمێر لە پەخش بە زمانی کوردی بەردەوامە.