Furkan Naci Top,Sarmand Hameed
18 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 19 حوزەیران 2016
میدیللی
بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی پەنابەران و کارەکانی گروپی پشتگیریکارانی پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، سکرتێری گشتی رێکخراوەکە بان کی مۆن سەردانی دوورگەی میدیللی یۆنانی کرد.
لە لێدوانێکیدا بان کی مۆن ئاماژەی بەوەدا کە میدیللی دوورگەی ئاشتیە.
لە دووهەم رۆژی سەردانەکەیدا بۆ یۆنان بان کی مۆن سەردانی دووەرگەکەی کردو لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆبووەوە و سەردانی کەمپی مۆریای کرد کە ئاوارەکان تێیدا نیشتەجێن.
دواتر بان کی مۆن لەگەڵ پەنابەراندا کەوتە ئاخاوتن و لە نزیکەوە لە داواکاریەکانیانی کۆڵیەوە.