Hemın Othman Mohammed
19 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2016
شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و هێزه‌كانی سوپای عێراق له ناوچه‌كانی نزیك ناوه‌ندی شاری فه‌للوجه درێژه‌ی هه‌یه.
جه‌نه‌راڵ حوسه‌ین هادی، له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به ئانادۆڵوی راگه‌یاند "سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری له فه‌للوجه به‌رقه‌رار بكه‌ین. پشتیوانی ره‌ها له سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زاره‌تی ناوخۆوه وه‌رده‌گرین. ئه‌مڕۆ ١٠ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی داعشمان ته‌قاندووه‌ته‌وه. له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك پێكدادان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی داعشدا به‌رده‌وامه".
هاوكات سه‌ربازێكی عێراقی به‌ناوی سه‌جاد كازم گوتی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌ره‌و پردی فه‌للوجه پێشڕه‌وی بكه‌ین. وره‌مان به‌رزه و له‌پێناو وڵاته‌كه‌ماندا ده‌جه‌نگین. له پێكدادانه‌كانی ئه‌مڕۆماندا دوو تیرۆریستمان كوشتووه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه به‌دیكرا كه‌وا له‌سه‌ر پردی فه‌للوجه كه ده‌كه‌وێته نزیك ناوه‌ندی شارەكه ئاڵای داعش هه‌ڵكراوه.
به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی ئه‌و پرده كه گرنگییه‌كی ستراتیجی هه‌یه هێزه عێراقییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ رووبه‌ڕووی چه‌كدارانی داعش ده‌بنه‌وه.
به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانه‌وه له‌و ناوچانه‌ی كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه سه‌دان خانوو و شوێنكار زیانیان به‌ركه‌وتوو و، بینایه‌كی زۆر وێران بوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له زرێپۆشه‌كانی سوپای عێراق له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی داعش تێكشكێنراون، ئه‌و ناوچانه‌ی له‌لایه‌ن سوپای عێراقه‌وه كۆنترۆڵ كراوه‌ته‌وه هاووڵاتییانی مه‌ده‌نیان تێدا نییە.