Sangar Hamad Azeez
19 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 20 حوزەیران 2016
کاندیدی چاوەڕوانکراوی پارتی دیموکرات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەو وڵاتە هیلاری کلینتۆن بۆ دووەم جار بوو بە داپیرە.
چیڵسی کچی هیلاری کلینتۆن لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر تویتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند کەوا کۆرپەیەکیان بووە.
چیڵسی لە تویتەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە کە کۆرپەکە کوڕە و تەندروستیی باشە و ناوی دەنێن بە 'ئایدان کلینتۆن مەزڤینسکی".
چێلسی کلینتۆن لە ساڵی ٢٠١٠ هاوسەرگیری لەگەڵ بەڕێوبەری بانکی سندوقی پاراستن، مارک مەزڤینسکی کرد و لە ساڵی ٢٠١٤دا کۆرپەیەکی کچیان بوو و ناویان نا شارلۆت.