Mohammed Baqi Hussein
12 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2016
فه‌ره‌یدون یازار، سه‌رۆكی گشتیی پێشووی پارتی ره‌نجده‌رانی گه‌ل HEP، ماڵئاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، یازار له ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كانه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی گیوڤێنی شاری ئه‌نقه‌ره له‌ژێر چاودێریدا گیانی سپاردووه.
چاوه‌ڕان ده‌كرێت ته‌رمی یازار له رێوڕه‌سمێكدا له شاری ئورفا به‌خاك بسپێردرێت.
یازار كه له‌قۆناغێكدا سه‌رۆكی شاره‌وانیی ئورفا بووه، له‌خولی 26همی په‌رله‌مانی توركیاشدا خۆی بۆ بوونه په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په پاڵاوتبوو.