Ferdi Türkten,Aylin Sırıklı,Mohammed Baqi Hussein
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سەرۆکی دامەزراوەی باڵای ھەڵبژاردنەکانی تورکیا، سه‌عدی گوڤه‌ن وه‌بیریهێنایه‌وه، ئه‌مڕۆ قۆناغی تانه‌دان له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كۆتاییدێت و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ تانه‌ی دیكه‌مان ئاراسته‌بكرێت ته‌ماشای ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین و دۆخێكی نائاسایی له‌ئارادا نه‌بێت، ئه‌مڕۆ تا كاتژمێر پێنجی ئێواره ده‌مانه‌وێت قۆناغی هه‌ڵبژاردن كۆتایی پێبهێنین. ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بێت، دوای كاتژمێر پێنجی ئێواره ئه‌نجامی كۆتاییتان بۆ راده‌گه‌یه‌نین".
گوڤەن له‌ده‌روازه‌ی تەلاری دامەزراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی دایه‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دواین رۆژی تانه‌دانه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌مانی توركیا.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه نازانێت ئه‌مڕۆ هیچ تانهیهكیان ئاراسته ده‌كرێت یان نا و گوتی:
"تا ئه‌مڕۆ له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردنی 13 شاره‌وه تانه به‌رزكراوه‌ته‌وه و ههڵمانسهنگاندوون. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ تانه‌ی دیكه‌مان ئاراسته‌بكرێت ته‌ماشای ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین و دۆخێكی نائاسایی له‌ئارادا نه‌بێت، ئه‌مڕۆ تا كاتژمێر پێنجی ئێواره ده‌مانه‌وێت قۆناغی هه‌ڵبژاردن كۆتایی پێبهێنین. ئه‌گه‌ر هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌بێت، دوای كاتژمێر پێنجی ئێواره ئه‌نجامی كۆتاییتان بۆ راده‌گه‌یه‌نین. ده‌ینێرین بۆ رۆژنامه‌ی فه‌رمی و راده‌ستی به‌ڕێز سهركۆمار و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیشی ده‌كه‌ین".