İsmail Kaya,Ramal Abdullah Mahmood
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2018
ئادیامان – AA
زه‌ینه‌ب دورانی ته‌مه‌ن ٩٦ ساڵ كه له گوندی شاهینتهپهی سه‌ر به قه‌زای كاهتای پارێزگای ئادیامان ده‌ژیت چوار بێچووه پشیله به‌خێو ده‌كات.
دوران به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه دایكی ئه‌و بێچووه پشیلانه له رووداوێكدا مرداربووه و گوتی: "له كاتێكدا له حه‌وشه‌ی ماڵه‌وه دانیشتبووم گوێم له‌و بێچووانه بوو له ده‌ره‌وه ده‌یان میاواند. منیش بڕیارم دا بیانهێنمه ماڵه‌وه و به‌خێویان بكه‌م. بێچووه پشیله‌ش روحلهبهرن و مافی ژیانیان هه‌یه. به بێنازی هێشتنه‌وه‌یان له كۆڵان نامرۆڤانه‌یه".
دوران ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێستا به مه‌مكه‌شووشه شیریان ده‌داتێ و به‌ره به‌ره گه‌وره ده‌بن و گوتی: "تا به ته‌واوی گه‌وره ده‌بن من به‌خێویان ده‌كه‌م".