İlkay Güder,Muhammet Ali Kemal
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رۆژی دووشەممەی داهاتوو، نۆی تەمووز لە پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی ناو سەرۆکایەتی کۆمارەوە دەستکەوتوون، رەجەب تەیب ئەردۆغان کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی رۆژی ٢٤ی حوزەیرانی بردووەتەوە، کاتژمێر ١٦:٠٠ی رۆژی دووشەممە، نۆی تەمووز لە پەرلەمان سوێندی یاسایی دەخوات.
لەدوای سوێندخواردنیش لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار، رێورەسمی گواستنەوە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی رێکدەخرێت.