Hemın Othman Mohammed
05 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 05 ئەیلوول 2016
به‌مه‌به‌ستی ناساندنی پشیله‌ی ئه‌نقه‌ره و هاندان بۆ خۆشه‌ویستی ئاژه‌ڵان، شاره‌وانی پورساكڵار "فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی جوانی پشیله‌ی پورساكڵار" ساز كرد.
چالاكییه‌كه كه له ناوه‌ندی كولتووری عه‌بدولڕه‌حیم كاراكۆچ به‌ڕێوه‌چوو، به نمایشی هه‌ڵپه‌ڕكێی گه‌لی ئازه‌ربایجان ده‌ستیپێكرد.
سه‌رۆكی شاره‌وانی پورساكڵار، سه‌لجوق چه‌تین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كێبڕكێكه كه له ساڵی 2012ه‌وه رێكده‌خرێت، ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا رێكخراوه.
له كێبڕكێكه‌ی ئه‌مساڵدا زیاتر له 120 كه‌س له خاوه‌ن پشیله‌كان سه‌ردانیان كردووه بۆ به‌شداریكردن له كێبڕكێكه‌دا، نزیكه‌ی 50 پشیله به‌شداری پێكراوه كه هه‌ندێكیان له رووسیا، ئازه‌ربایجان و ئۆكرایناوه هێنراون.
ده‌سته‌ی دادوه‌ری كێبڕكێكه، به‌پێی تووك، شێوه‌ی كلك و شێوازی هه‌ڵسوكه‌وتی پشیله‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنیان كردووه.
له كۆتایی كێبڕكێكه‌دا پشیله‌ی به‌ناو "پاموك" كه خاوه‌نەكه‌ی ده‌ریا بایكاڵ بوو پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا، پشیله‌ی به‌ناو "عهدوا" و بێچووه‌كانی كه خاوه‌نه‌كه‌ی عائیشه كۆركمازه پله‌ی دووه‌م و پشیله‌ی به‌ناو "ئایس" كه خاوه‌نه‌كه‌ی ئیره‌م هایتاڵ بوو پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا.
خه‌ڵاتی پاره و مه‌مكه شووشه به‌سه‌ر براوه‌كانی پێشبڕكێكه‌دا دابه‌شكرا.
هاوكات له میانی فێستیڤاڵه‌كه‌دا كێبڕكێی وێنه و خواردن ئه‌نجامدرا، كه تیایدا خه‌دیجه شه‌نه‌ر له بواری وێنه‌دا پله‌ی یه‌كه‌م و، فۆتۆگرافه‌ری ئاژانسی ئانادۆڵو، موسته‌فا كاماجی پلەی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا.