مێرسین
شارەوانی ھەر یەکە لە مێرسین، ئاخدەنیز، یەنی شەھیر، توروسڵار، مەزیتلیی بەشداریی دەکەن لەسازدانی چوارەمین فێستیڤاڵی نارنج لەشاری مێرسین لەڕۆژئاوای تورکیا.
وا بڕیارە فێستیڤاڵەکە رۆژانی ١٦-١٧ تشرینی دووەم بە بەشداریی ٧٠٠ ھونەرمەند لە ٣٠ وڵاتی جیاوازەوە بەرێوە بچێ. رایف ئوکوتوجو ئەندامی دەستەی ئامادەکاری فێستیڤاڵ بۆ AA گوتی: "دەمانەوێ بە نارنج شاری مێرسین بەناوبانگ بکەین و ئەم فێستیڤاڵە ھەر ساڵ سەرنجڕاکێشتر دەبێ."
پارێزگای مێرسین ساڵانە یەک ملیۆن تەن نارنج بەرھەمدێنێ، بۆیە لە تورکیا ریزبەندی یەکەمی بۆخۆی گرتووە لە بەرھەمھێنانی نارنجدا.
بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵ دەڵێن ئەمساڵ نزیکەی ٧٠ تەن نارنج و پرتەقاڵ و لیمۆ دەخرێنەڕوو.
ئێستا ٦٠ کارمەند لە سەر جوانکاریی نارنج کار دەکەن و لە فێستیڤاڵەکەدا بە سەر بەشداربوواندا دابەشدەکرێن.