Sangar Hamad Azeez
17 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2015
ئەنتاڵیا
سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو بەر لە رۆشتنی بۆ شاری مێرسین بەمەبەستی بەشداریکردن لە کردنەوەی پرۆژەی بەستی ئالاکۆپروی کۆماری باکووری قوبرسی بەشی تورکیا چەند لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان دا.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتی: "هەڵبژاردە پێشوەختەکەی تورکیا کە لە ١ی تشرینی دووەمی داهاتوو ئەنجام دەدرێت تاقیکردنەوەیەکی گەورەیە، چاوەڕان دەکەم ١ی تشرینی دووەم ببێتە رۆژێ سەرکەوتنی دیموکراسی لە تورکیا، سەیرکەن لە ٧ی حوزەیرانی رابردوو کەمێک ناسەقامگیری رووی دا، وەک پیسی هەوا بۆ هەموو لایەک تەنییەوە، تەواوی تیرۆریستان هاتنە دەرەوە و رووی خۆیان ئاشکرا کرد، چ لە باشووری رۆژهەڵات و چ لە رۆژهەڵات، چ لە ئەنقەرە، بەڵام بە ئیزنی خوا ئاک پارتی تەواوی ناوچەکان دەپارێزین ئەنقەرە، ناوچەکانی کوردی تەواوی تورکیا، بۆ ئەم کارەش پێویستمان بە پاڵپشتی ئێوە هەیە لە هەڵبژاردنەکاندا".