ئەنتاڵیا
وێنەكێشی ئازەری نازم ھاژیەڤ كە بەرھەمەكانی لە ئەمریكا، سوید، فنلەندا، ئەڵمانیا، روسیا، ژاپۆن، توركیا دەفرۆشرێن و گرنگییان پێ دەدرێ، ماوەی ٢١ ساڵە لە ئەنتاڵیا ژیاوە و ساڵی ٢٠١١ بۆتە ھاوڵاتی توركیا.
ئەو وێنەكێشە بەناوبانگە ساڵی ١٩٩٧ تابلۆیەكی جیاوازی بەناوی (مێژووی ئایینەكان) ئامادەكرد. ئێستا ئەو تابلۆیە لە چەندین وڵاتی جیاواز وەك پیرۆزییەك سەیر دەكرێ، توانیویەتی جێی حۆی لای پێنج ئایینی جیاواز بكاتەوە.