Hemn Osman
15 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2015
لە لووتكەی سەركردەكانی جی 20دا، كە لە شاری ئەنتاڵیای توركیا بەڕێوە دەچێت، پێشوازی كردنی سەرۆكی شاندەكان لەلایەن سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و وێنە گرتن دەستی پێ كرد.
ئەندامانی جی 20 و سەرۆك و سەرۆكوەزیرانی وڵاتانی بانگهێشتكراو، لەگەڵ نوێنەرانی هەندێ لە رێكخراوەكانی نێودەوڵەتی كە بۆ بەشداری كردن لە لووتكەی سەركردەكانی جی 20دا گەیشتوونەتە ئەنتاڵیا، چوونە هۆتێل رەگنوم كە لووتكەكەی تێدا ساز دەكرێت.
سەركۆماری توركیا، لەو پلاتفۆرمەی لەبەردەم هۆتێلەكە ئامادە كرابوو، پێشوازی لە سەركردەكان كرد.
دوای مەراسیمی پێشوازی كردن، سەركردەكان، سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی ئەمریكا باراك ئۆباما، سەرۆكی رووسیا ڤلادیمێر پوتین، پادشای سعوودیە شا سەلمان بن عەبدلعەزیز، سەرۆكی چین شی جین پینگ، راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنجێلا مێركڵ، سەرۆكوەزیرانی ژاپۆن شینزۆ ئابێ، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بان كی مون، چوونە ئەو شوێنەی لە پلاتفۆرمی لووتكەی سەركردەی جی 20دا بۆیان دیاری كرابوو و وێنەی خیزانیان گرت.
لە پاش وێنە گرتن، سەركردەكان بەشداریان لە خوانێكدا كرد لەژێر ناوی "گەشەپیدان و گۆڕانكاری كەشوهەوا".