Rewa Mahmut Hasan
15 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 16 تشرینی دووەم 2015
سەرۆکی ئەمریکا باراک ئۆباما رایگەیاند کە تورکیا هاوبەشێکی گرنگی هاوپەیمانێتی دژی داعشە.
دوای ئەوەی بەمەبەستی بەشداری كردن لە لووتكەی سەركردەكانی جی ٢٠، ئۆباما گەیشتە ئەنتاڵیا، لە ئۆتێل رەگنوم، ئۆباما لەگەڵ سەركۆماری توركیا رەجەب تەیب ئەردۆغاندا كۆبوویەوە و دواتر كۆنگرەیەكی رۆژنامەییان رێكخست.
سەرەتا ئۆباما سوپاسی ئەردۆغان و گەلی توركیای كرد بۆ ئەو ئامادەكاریەی بۆ جی ٢٠ یان كردووە هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پێش لووتكەی جی ٢٠، باسیان لە ئابووری جیهانی كردووە و هەروەك پرسی هێرشەكانی پاریسیش وەك ئەردۆغان داوای كردووە، تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكان دەبێت.
ئۆباما ئاماژەی بەوەدا كە هاوشێوەی هێرشەكانی تیرۆریستی مەترسیداری ئەنقەرە، تەنیا لە فەڕەنسا و توركیا خەڵك نابنە قوربانی ئادیۆلۆجیەكانی تێكدەر، بەڵكو ئەوانە هێرشێكن بۆ تەواوی شارستانی جیهان.
ئۆباما دووپاتیشی كردەوە كە ئەوەی لەدەستیان بێت بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئەنجام دەرانی ئەو هێرشانە، ئەنجامی دەدەن.
لەبەشێكی تری گووتەكانیدا ئۆباما باسی لە هەوڵەكانی رووبەڕوو بوونەوەی داعش كردو گوتی: "توركیا هاوبەشێكی بەهێزی هاوپەیمانانی دژی داعشە. وەك هاوپەیمانێكی ناتۆ، پێكەوە كاردەكەین بۆ زیاد كردنی فشارەكانی سەر داعش و بەرجەستە كردنی قۆناغی راگوزەری سیاسی لە سووریا".
ئۆباما ئاشكرای كرد كە چاوپێككەوتنەكەی لەگەڵ سەركۆماری توركیا، سوودمەند بووە بۆ بەردەوامی دان بەهەماهەنگی لەبارەی رووبەڕوو بوونەوەی ئەو جەنگاوەرە بیانیانەی لە سەر سنووری توركیا و سووریان، راشیگەیاند لە كۆبوونەوەكەدا هاوڕابووین لەسەر زیادكردنی هەوڵەكانی وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانی بۆ گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی بۆ سووریا.
ئۆباما ئاماژەی بەوەدا كە لەكۆبوونەوەكەدا پرسی قۆناغی راگوزەری ئاشتیانەی سیاسی بۆ سووریا، بابەتی هێرشەكانی پاریس، چاوپێككەوتنەكانی ڤیەننا لەمەڕ كۆتایی هێنان بە داعش ،یارمەتییەكانی ئەندامانی تری هاوپەیمانی و ئەمریكا بۆ سووریا لەگەڵ ئەردۆغاندا باس كردووە. هاوشانی ئەوە باس لە قەیرانی پەنابەران كراوە. هاوكات هیواشی خواست كە توركیا و ئەورووپا شان بەشانی یەكتر، هەوڵ بدەن بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی پەنابەران.