Halil Fidan,Fatih Mehmet Aslan
17 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2015
ئورفا
نزیكه‌ی 10 مانگه په‌نابه‌رانی شاری كۆبانێ كه به‌هۆی هێرشه‌كانی داعشه‌وه روویان له توركیا كرد، له‌و كه‌مپه‌دا ده‌مێننه‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌زگای ئافاده‌وه بۆیان دروست كرا.
منداڵانی په‌نابه‌ران له نێو ئه‌و كابینانهی بۆیان دروست كراوه درێژه به خوێندن ده‌ده‌ن و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌مپه‌كه خولی جۆراوجۆری وه‌ك خولی فێربوونی كۆمپیوته‌ر، سه‌رتاشی ، ئارایشتگا، موزیك، كاری ده‌ست و چنینی بۆ لاوان و پێگه‌یشتوانیش كردۆته‌وه، تا له بیره‌وه‌رییه‌كانی جه‌نگ دووریان بخاته‌وه.
نزیكه‌ی هه‌زار په‌نابه‌ر به به‌شداریكردن له خوله‌كاندا هه‌م له ئازاره‌كانی جه‌نگ دوورده‌كه‌ونه‌وه و هه‌م هه‌لی بوونه خاوه‌ن پیشه‌ی خۆیان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
قایمقامی سروج عه‌بدوڵا چیفتچی له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئه‌نادۆڵو رایگه‌یاند، هه‌وڵیان داوه به‌جوانترین شێوه میوانداری میوانانی كه‌مپه‌كه بكه‌ن و له‌و بابه‌ته‌دا سه‌ركه‌وتوو بوون.
چیفتچی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له ئێستادا نزیكه‌ی 24 هه‌زار په‌نابه‌ر له كه‌مپه‌كه‌دا نیشته‌جێن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه له ماوه‌ی داهاتوودا بۆ 35 هه‌زار به‌رز بێته‌وه و له‌وباره‌وه ئاماده‌كاری پێویست ئه‌نجام دراوه.
ناوبراو جه‌ختی كرده‌وه كه دانیشتوانی كهمپهكهكه دڵخۆشن و گوتی: "میوانه‌كانمان لێره ئه‌و ئیمكانیهتانهیان له‌به‌رده‌ستدایه كه له وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌ستیان نه‌ده‌كه‌وت. له‌وڕووه‌وه كارمه‌ندانمان به‌دڵ و به‌گیان كارده‌كه‌ن. بێگومان گه‌وره‌ترین خواستی ئێمه ئه‌وه‌یه به‌زووترین كات به ساغ و سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان به‌ڵام، تا لێره‌بن ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌وان له خۆمان رازی بكه‌ین. به‌ڕاستی وڵاته‌كه‌مان له بابه‌تی په‌نابه‌راندا به‌رده‌وامه له‌و كارانه‌ی شایانی ده‌ستخۆشییه. ئه‌ورووپا به‌و گه‌وره‌ییه هه‌زار په‌نابه‌ر قبووڵ ناكات، ئێمه ته‌نها له 3 رۆژدا له سروج پێشوازیمان له 200 هه‌زار په‌نابه‌ر كرد. له‌ماوه‌ی 10 مانگدا نزیكه‌ی 43 هه‌زار كه‌س هاتۆته كه‌مپی په‌نابه‌رانی سروج و به‌جێی هێشتووه. ته‌نها لێره زیاتر له‌و خزمه‌ته‌ی له وڵاتانی رۆژئاوا پێشكه‌شی په‌نابه‌ران ده‌كرێت، پێشكه‌شی ده‌كه‌ین".
- په‌نابه‌ران رازین له ژیانیان
مارین ره‌شۆی 14 ساڵ كه به‌شداری له خولی موزیكی كهمپهكهكدا كردووه، باس له‌وه ده‌كات زۆر حه‌زی له سازه.
موراد سه‌یفۆی 17 ساڵیش كه به‌شداری خولی سه‌رتاشی ده‌كات ده‌ڵێت، كاتێك له وڵاتی خۆی بووه رۆژانه دوای خوێندنگه له سه‌رتاشخانه كاری كردووه، ئامانجیشی ئه‌وه‌یه له كه‌مپه‌كه‌وه وه‌ك سه‌رتاشێكی باش بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵات.