Sangar Hamad Azeez
25 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 26 نیسان 2016
لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی ٣٥ی خولی سێری ئا دا، یانەی یوڤانتوس بە ئەنجامی ٢-١ لە یانەی فیۆرەنتینای بردەوە و بووە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولەکە.
لە گێمی یەکەمدا یانەی خانمە پیرەکە لە خولەکی ٣٩ دا لە رێگەی ماریۆ مانزۆگیچەوە گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد.
دواتر لە گێمی دووەم و لە خولەکی ٨١ دا یانەی فیۆرەنتینا گۆلێ یەکسانی لە رێگەی یاریزان نیکۆلا کالینچی-یەوە تۆمار کرد.
هەر دوو خولەک دوای ئەم گۆڵە ئالڤارۆ مۆراتە بە تۆمارکردنی گۆڵێک یانەی یوڤاتوسی پێش خستەوە.
لە خولەکی ٩٠ یانەی فیۆرەنتینا لێدانێکی سزای بۆ هەژمار کرا بەڵام یاریزان کالینچی نەیتوانی سەرکەوتووبێت لە تۆمارکردنی گۆڵ و بەم شێوەیەش سێ خاڵی یارییەکەی بەخشییە یوڤانتوس.
بەم ئەنجامە یانەی یوڤانتوس بە کۆکردنەوەی ٨٥ خاڵ لە ٣٥ یاری بە لە سێ هەفتە لە کۆتایی هاتنی خولەکە بە فەرمی بووە پاڵەوانی ئەمساڵی سێری ئا.