Sangar Hamad Azeez
03 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 04 مای,س 2016
دوای یەکسان بوونی هەردوو یانەی چێلسی و تۆتنهام، شەوی رابردوو بەفەرمی یانەی لیستەرستی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆی دا بووە پاڵەوانی پریمیەر لیگ.
شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی ٣٦ی خولی پرێمیەر لیگ یانەی چێلسی رووبەڕووی یانەی تۆتنهام بووە.
یانەی تۆتنهام، بە سەرەتایەکی ئاگرین دەستی پێکرد و لە خولەکەکانی ٣٥ و ٤٤ دوو گۆڵی لە رێگەی هاریکەین و هیونگ مین-ەوە تۆمار کرد.
بەڵام لە گێمی دووەمدا چێڵسەیەکەی چەند ساڵەی رابردوو هاتەوە نێو یاریگای بە تەواوەتی کۆنترۆڵی یارییەکەی کرد تە لە خولەکەکانی ٥٨ و ٨٣ دوو گۆڵی لە رێگەی گاری کاهیل و ئیدین هەزارد تۆمار کرد.
بەم شێوەیە بەر لە کۆتایی هاتنی خولەکە بە دوو هەفتە یانەی لیستەرستی بۆ یەکەمجار لە خۆیدا بوو بە پاڵەوانی خولی یانە پلە نایابەکانی ئینگلتەرا.