Sangar Hamad Azeez,Sarmand Hameed
27 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2016
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەرێمی کوردستان هەردوو هەڵبژاردەی چیلی و ئەرجەنتین لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا رووبەرووی یەک بوونەوە.
لەگەڵ دەستپێکردنی یارییەکە هەردوو هەڵبژاردە هەم بە هەستیاری و هەمیش بە توندی یارییان دەکرد و ئەمەش وایکرد کە هەلی گۆڵکردن بۆ هەردوولا کەمبێتەوە.
لە خولەکی ٢٨ ـدا یاریزانی هەڵبژرادەی چیلی مارسیۆ دیاز بە کارتی سوور لە یارییەکە کرایە دوورخرایەوە، هێندەی نەبرد بە هەمان شێوە لە خولەکی ٤٣ ـدا یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین مارکۆس رۆخۆ بە هەمان شێوەی مارسیۆ لە یارییەکە دوورخرایەوە.
یارییەکە بەبێ گۆڵ بەردوام بوو تا فیکەی کۆتایی ناوبژیوان و سەرئەنجام بە ناچاری پەنا برایە بەر لێدانی یەکلاکەرەوە.
لە لێدانی یەکلاکەرەوە هەڵبژاردەی چیلی بە ئەنجامی ٤-٢ یارییەکەی لە بەرژەوەندی خۆیی تەواوکرد و توانی بۆ دووەم جار لەسەر یەک جامی کۆپا ئەمریکا بەدەست بهێنێت.