Şenhan Bolelli,Rewa Mahmut Hasan
29 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2017
مەدرید - AA
ئەستێرەی بەناوبانگی ئەرجەنتینی و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، لیونێل مێسی کە خاوەنی ٥ مەدالیای ئاڵتونییە، بڕیارە سبەینێ لە شاری رۆساریۆی ئەرجەنتینی لەگەڵ ئەنتۆنێلا رۆکوزۆ ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجام بدات.
دوای ئەوەی مەراسیمی ئایينی بۆ هاوسەرگیری مێسی و ئەنتۆنێلا لە رۆساریۆ بەرێوەدەچێت، پاشان بۆ پێشوازی لە میوانانی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە، دەچنە ئەو ئۆتێلەی ئاهەنگەکەی لێ بەڕێوەدەچێت.
ئەمە لەکاتێکدایە کە میدیای ئەرجەنتینی ئاماژە بەوە دەکەن کە، ١٥٠ رۆژنامەنووس لە ٦٠ وڵاتەوە سەردانی ئۆتێلەکە دەکەن بۆ گواستنەوەی هەواڵی هاوسەرگیریی مێسی و ئەنتۆنێلا، لەکاتێکدا رێگریان لێ دەکرێت لە چوونە ناوەوەیان بۆ ئەو شوێنەی ئاهەنگەکەی لێ ئەنجام دەدرێت.
لەنێو مێدیاکانی ئیسپانیاشدا ئاماژە بەوە دەکرێت کە مێسی و ئەنتۆنێلا ماوەیەکی زۆرە بەنهێنی ئامادەکاری ئاهەنگی هاوسەرگیریان ئەنجام دەدەن و ٢٦٠ کەسیان بانگهێشتی ئاهەنگەکە کردووە کە هەریەک لە یاریزانانی بەناوبانگ، چاڤی هێرناندز،کارلس پیۆڵ و ئاردا تورانی و هەروەها چەند یاریزانێکی بەناوبانگی دیکەش بانگهێشتکراوان.
مێسی لە تەمەنی ٩ ساڵیەوە ئاشنایەتی لەگەڵ ئەنتۆنێلا هەیە.