Sangar Hamad Azeez
07 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2016
ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە، لیۆنێل میسی داوایەکی لە دژی رۆژنامەیەکی ئیسپانی بردەوە.
لیۆنێل میسی دوای جامی جیهانی ٢٠١٤، داوایەکی لە دژی رۆژنامەی ' La Razon'ی ئیسپانی تۆمار کرد بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە کەسایەتی ئەو.
میسی ئەو داوایەی بردەوە و بڕی ٦٤ هەزار و ٥٩٠ یۆرۆ و ٧٩ سەنتی وەک قەرەبوو لەو رۆژنامە وەرگرت.
دوا بەدوای بردنەوەی داواکە، میسی رایگەیاند کەوا ئەو بڕە پارەیەی لە داواکە وەک قەرەبوو وەریگرتووە پێشکەشی رێکخراوی پزیشکانی بێسنووری دەکات.