Sangar Hamad Azeez
30 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2016
لە چوارچێوەی خۆ ئامادەکردن بۆ یارییەکانی جامی کیشوەری ئەورووپا، هەڵبژاردەی تورکیا رووبەڕووی هەڵبژاردەی چیای رەش ( مۆنتینیگرۆ) بووەوە.
لە یارییەکەدا هەردوو هەڵبژاردەکە بە ئاستێکی مامناوەند یارییان کرد و چەندین هەلی ئاسانیان لەدەست دا.
لە خولەکی کۆتایی کاتی یاساییدا، هەڵبژاردەی تورکیا لە رێگەی یاریزان محەمەد تۆپاڵ، گۆڵی سەرکەوتنی تۆمار کرد و بەم ئەنجامەش یاریەکە بە کۆتا هات.
هاوکات بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن، شەوی رابردوو چەندین یاری دیکەی دۆستانە لە نێوان هەڵبژاردەکان ئەنجام درا.
ئەنجامی گرنگترین یارییەکانیش بەم شێوەیە بوو:
ئەڵمانیا ١-٣ سلۆڤاکیا
ئیسپانیا ٣-١ بۆسنەوهەرسک
ئیتاڵیا ١-٠ سکۆتلەندا
پورتوگال ٣-٠ نەرویج