Sangar Hamad Azeez
30 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2016
شەوی رابردوو یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار سێرگی ئۆریەر، دوای ئەوەی لە یانەیەکی شەوانە دەردەچێت سووکایەتی بە پۆلیسی ناوچەکە دەکات و لە بەرامبەردا پۆلیس دەستبەسەری دەکات.
راشگەیەنرا، ئەو یاریزانە پێشوتریش لە رێگەی هەژماری تایبەتی بەخۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سووکایەتی بە هاورێکانی کردووە لە یانەکە و بەهۆیەوە ماوەیەک لە پێکهاتەی یانەکە دورخراوەتەوە.
دوا بەدوای رووداوەکەش ئەو یاریزانەی تەمەن ٢٣ ساڵ داوای لێبوردنی لە یانەکەی کرد.
یاریزان سێرگی ئۆریەر، لەمساڵدا ئاستێکی نایابی پێشکەش کرد لەگەڵ یانەکەی و هەر ئەوەیش وایکرد، کە راهێنەری یانەکەی لۆران بلانک، چاوپۆشی لە رەفتارەکانی بکات و لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا یاری پێبکات.