Sangar Hamad Azeez
27 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 27 تەمووز 2016
لە چوارچێوەی لێکۆلینەوە لە هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی هاوکات بۆ دەستگیرکردنی ٤٧ کارمەندی پێشووی رۆژنامەی زەمان ئەنجامدرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان، بەمەبەستی لێکۆلینەوە لە هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی هاوکات بۆ دەستگیرکردنی ٤٧ کارمەندی پێشووی رۆژنامەی زەمان ئەنجامدرا کە لە نێویاندا ژمارەیەک کارمەندی کارگێری و نووسەر هەیە.
لەم چوارچێوەیەشدا نووسەری پێشووی رۆژنامەی زەمان، شاهین ئاڵپای دەستگیر کرا.