Sangar Hamad Azeez
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2016
لە میانی یارییەکانی ئامادەکاری بۆ یۆرۆ 2016 کە لە مانگی داهاتوودا لە فەڕەنسا ئەنجام دەدرێت، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە شاری مانچستەر بە ئەنجامی 2-1 لە هەڵبژاردەی تورکیای بردەوە.
هەڵبژاردەی تورکیا کە تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە لە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بباتەوە، هەوڵی دەدا لە رێگەی یەکەم سەرکەوتن بەسەر ئەو هەڵبژاردەیەدا ورەی یاریزانانی بەرز بکاتەوە بۆ یارییەکانی جامی کیشوەری ئەورووپا.
بەڵام کوڕانی سێ شێرەکە جارێکی دیکە نەیانهێشت ئەو خەونەی تورکەکان بێتە دیی و لە رێگەی هاری کەین و جێمی ڤاردیەوە دوو گۆڵیان تۆمار کرد.
تاکە گۆڵی هەڵبژاردەی تورکیاش لە رێگەی یاریزان هاکان چالهانئۆغلووەوە تۆمار کرا.
بەم سەرکەوتنەش هەڵبژاردەی تورکیا لە کۆی 11 یاریدا 9 یاری بەرامبەر بە ئینگلتەرا دۆڕاندووە و لە دوو یاریش یەکسان بووە.
لیستی یارییەکانی نێوان تورکیا و ئینگلتەرا
| مێژوو | شوێن | پاڵەوانییەتییەکان | ئەنجام |
| 14.11.1984 | ئیستانبوڵ | پاڵاوتنی جامی جیهانی 1986 | 0-8 |
| 16.10.1985 | لەندەن | پاڵاوتنی جامی جیهانی 1986 | 0-5 |
| 29.04.1987 | ئیزمیر | پاڵاوتنی جامی کیشوەری ئەورووپا 1988 | 0-0 |
| 14.10.1987 | لەندەن | پاڵاوتنی جامی کیشوەری ئەورووپا 1988 | 0-8 |
| 01.05.1991 | ئیزمیر | پاڵاوتنی جامی کیشوەری ئەورووپا 1992 | 0-1 |
| 16.10.1991 | لەندەن | پاڵاوتنی جامی کیشوەری ئەورووپا 1992 | 0-1 |
| 18.11.1992 | لەندەن | پاڵاوتنی جامی جیهانی 1994 | 0-4 |
| 31.03.1993 | ئیزمیر | پاڵاوتنی جامی جیهانی 1994 | 0-2 |
| 02.04.2003 | سەندەرلاند | پاڵاوتنی جامی کیشوەری ئەورووپا 2004 | 0-2 |
| 11.10.2003 | ئیستانبوڵ | پاڵاوتنی جامی کیشوەری ئەورووپا 2004 | 0-0 |
| 22.05.2016 | مانچستەر | دۆستانە | 1-2 |