Sangar Hamad Azeez
22 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
لە میانی یاری کۆتایی جامی ئیتاڵیا، شەوی رابردوو هەردوو یانەی یوڤانتوس و ئەی سی میلان لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ لە رۆما رووبەڕووی یەک بوونەوە.
سەرەڕای چەندین هەلی گۆڵ کردن هەردوو یانە بە درێژایی ٩٠ خولەک نەیانتوانی گۆڵ تۆمار بکەن و ئەمەش وایکرد کە پەنا ببرێتە بەر گێمی زیادکراو.
دیسانەوە گێمی یەکەمی زیادکراو بەبێ گۆڵ بەکۆتا هات بەڵام لە گێمی دووەمدا تەنیا دوو خولەک دوای هاتنە ناوەوەی بۆ ناو یاریەکە یاریزان ئالڤارۆ مۆراتا گۆڵی سەرکەوتنی بۆ یانەی خانە پیرەکە تۆمار کرد.
بەم ئەنجامەش یاری بە کۆتا هات و یانەی یوڤانتوس بۆ جاری ١١ لە مێژووی خۆی بووە پاڵەوانی جامی ئیتاڵیا.