Sangar Hamad Azeez
02 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2017
ئیستانبوڵ - AA
لە یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، سبەی ئێوارە هەریەک لە یانەکانی ریال مەدریدی ئیسپانی و یوڤانتوس-ی ئیتالی رووبەڕووی یەک بوونەوە.
بە گوێرەی داتاکان بە هەموو پێوەرێک یانەی یوڤانتوس هەلی بردنەوەی خولەکەی زیاترە.
یانەی خانمە پیرەکە لە ١٢ یاری خولەکەدا ٩ بردنەوە و ٣ یەکسان بوونی هەبووە کە تیایدا ٢١ گۆڵی تۆمار کردووە و تەنیا ٣ جاریش تۆڕی یانەکەی هەژێندراوە.
یوڤانتوس کە لە قۆناغی گرووپەکان شانە بەشانی یانەکانی 'ئیشبیلیا ، دینامۆ زاگرێت و لیۆن لە گروپی "H" توانی بە پلەی یەکەم قۆناغەکە ببڕێت و دواتر لە قۆناغەکانی دیکە هەریەک لە یانەکانی پۆرتۆ، بەرشەلۆنە و مۆناکۆی خستە دەرەوەی خولەکە.
لەم خشتانەی خوارەوە وردەکاری دەربارەی یارییەکانی یۆڤی لەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا نیشاندەدات:
| قۆناغ | یاری | ئەنجامەکان |
| گرووپ | دینامۆ زاگرێت - یوڤانتوس | 2-0, 4-0 |
| گرووپ | ئیشبیلیا - یوڤانتوس | 3-1, 0-0 |
| گرووپ | لیۆن - یوڤانتوس | 1-1, 1-0 |
| قۆناغی ١٦ | پۆرتۆ - یوڤانتوس | 1-0, 2-0 |
| چارەکی کۆتایی | بەرشەلۆنە - یوڤانتوس | 3-0, 0-0 |
| پێش کۆتایی | مۆناکۆ - یوڤانتوس | 2-0, 2-1
|