Mohammed Baqi Hussein
04 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 05 حوزەیران 2017
ئیستانبوڵ - AA
له یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا بۆ ساڵی 2016-2017دا، یانه‌ی شاهانه‌ی ئیسپانی ریال مه‌درید 4 به 1 له یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتاڵی برده‌وه و بووه خاوه‌نی جامه‌كه.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه له شاری كاردیف پایته‌ختی وێڵز له‌ژێر رێوشوێنی ئه‌منیی تونددا به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ویش به هۆی ئه‌و په‌لاماره‌ی کە 22ی ئایاری رابردوو له شاری مانچسته‌ر ناوەڕاستی بەریتانیا ئه‌نجامدرا و گیان له‌ده‌ستدانی 22 كه‌سی لێكهوتهوه.
یوڤێنتوس و ریال مەدرید له خولی 1992-1993وه هه‌ریه‌كه و شه‌ش جار گه‌یشتوونه‌ته یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا و ژماره‌ی پێوانهییش لای یانه‌ی میلانی ئیتاڵییه.
یاریزانی بەڕازیلی و یانه‌ی یوڤێنتوس، دانی ئه‌لڤێس 100همین یاریی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌نجامدا.
ریال مه‌درید به‌م بردنه‌وه‌یه توانی سێ له چوار وه‌رزی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان بباته‌وه و ژماره‌ی جامه‌كانی بگه‌یه‌نێته 12 جام له خوله‌كه‌دا.