Doga Kirmizioglu,Mohammed Baqi Hussein
17 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
له یاریگای زه‌ید سپۆرتس سیتی له شاری ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات له یاریی كۆتایی خولی پاڵه‌وانێتییه‌كانی UEFA، یانه‌ی ریال مه‌ریدی ئیسپانی رووبه‌ڕووی پاڵه‌وانی جامی لیبێرتادۆرسی ئه‌مریكای باشوور، یانه‌ی گریمیۆ بووه‌وه.
له خوله‌كی 53دا، ئه‌ستێره‌ی ریال مه‌درید، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له رێگه‌ی لێدانێكی راسته‌وخۆوه تۆڕی یانه‌ی به‌رامبه‌ری هه‌ژاند و به گۆڵێك یانه‌كه‌ی برده پێشه‌وه. له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌دا، گۆڵی دیكه تۆمارنه‌كرا و یانه ئیسپانییه‌كه توانی جامه‌كه له‌گه‌ڵ خۆی بباته‌وه بۆ مۆزه‌خانه‌كه‌ی.
ریال مه‌درید پێشتر له ساڵی 2014 و 2016دا، گه‌یتشووه‌ته خوله‌كه و ئه‌مساڵیش بۆ جاری سێیه‌م به‌بردنه‌وه گه‌ڕایه‌وه و له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنادا بوونه خاوه‌نی نازناوی سه‌ركه‌وتووترین یانه.
رۆناڵدۆش ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له خوله‌كه‌دا گه‌یانده حه‌وت گۆڵ و بووه گۆڵكاری خوله‌كه.