Şenhan Bolelli,Muhammet Ali Kemal
14 حوزەیران 2019•نوێکردنەوە: 15 حوزەیران 2019
مه‌درید - AA
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی كه له ریزبه‌ندیی گرانترین یانه‌كانی جیهاندا له پله‌ی یه‌كه‌مدایه، به خه‌رجكردنی ٣٠٣ ملیۆن یورۆ له گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا تا ئێستا، ژماره‌یه‌كی نوێی پێوانه‌یی تۆماركرد.
ریاڵ مه‌درید كه له پله‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یانانه‌دایه كه زۆرترین پاره‌ی له گواستنه‌وه‌ی یاریزاناندا خهرجكرووه، له‌ماوه‌ی نۆ رۆژدا ٣ یاریزانی گرنگی بردووه‌ته ریزه‌كانییه‌وه.
یانه‌ی شاهانه رایگه‌یاند له ٤ی حوزه‌یراندا لوكا جۆڤیج، له ٧ی حوزه‌یراندا ئێدن هازارد و له ١٢ی حوزه‌یراندا فێرلاند مێندی بردووه‌ته ریزه‌كانییه‌وه. یانه‌كه پێشتر هه‌ریه‌ك له ئێدن میلیتاو و گۆیه‌زی بردبوویه ریزه‌كانییه‌وه.
ریاڵ مه‌درید گرانترین گواستنه‌وه‌ی له یانه‌ی چێڵسییه‌وه له‌به‌رامبه‌ر هێنانی ئێدن هازارددا به بڕی ١٠٠ ملیۆن یورۆ ئه‌نجامداوه و ٦٠ ملیۆن یورۆی له‌به‌رامبه‌ر جۆڤیج، ٥٠ ملیۆن یورۆی له‌به‌رامبه‌ر میلیتاو، ٤٨ ملیۆن یورۆی له‌به‌رامبه‌ر مێندی و ٤٥ ملیۆن یورۆی له‌به‌رامبه‌ر رۆدریگۆدا داوه، كه كۆی گشتیی ده‌كاته ٣٠٣ ملیۆن یورۆ.