Serhat Bağbars,Muhammet Ali Kemal
04 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 05 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
له میانی یاریی چوونی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كاندا، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام له یانه‌ی یوڤێنتوسی برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای یوڤێنتوس له شاری تۆرینۆی ئیتاڵیا به‌رێوه‌چوو.
یاریزانی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له خوله‌كی سێیەمدا به تۆماركردنی گۆڵێك یانه‌ی شاهانه‌ی خسته پێشه‌وه به ٠-١. گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات.
یانه‌ی میوان له گێمی دووه‌میشدا به‌رده‌وام بوو له كۆنترۆڵكردنی یاریگا و له خوله‌كی ٦٤دا، دیسان رۆناڵدۆ به‌ڵام ئه‌مجاره به ده‌بڵ گۆڵێكی جوانی تۆمار كرد و ئه‌نجامه‌كه‌ی كرده ٠-٢. له خوله‌كی ٦٦یشدا پاوڵۆ دیبالا دوای وه‌رگرتنی دووه‌م كارتی زه‌رد، كارتی سووری وه‌رگرت و یاریگای جێهێشت.
له خوله‌كی ٧٢دا و به ئه‌سیستێكی رۆناڵدۆ، مارسیلۆ گۆڵی سێیه‌می بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد و هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ش ٠-٣ یارییه‌كه كۆتایی هات.
رۆناڵدۆ كه یه‌كه‌م یاریزانه به‌ربه‌ستی ١٠٠ گۆڵی له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كاندا تێپه‌ڕاندووه و له ئێستادا ١١٩ گۆڵی هه‌یه، دوای ئه‌وه‌ی له‌م یارییه‌دا توانی گۆڵ تۆماربكات، تاكه یاریزانه كه توانیبیەتی له ١٠ یاریی له‌سه‌ریه‌كی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كاندا تۆڕه‌كان بهه‌ژێنێت.