Mazın Asad
23 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ
ئەستێرەی بەناوبانگی یانەی ریال مەدرید، کریستیانۆ رۆناڵدۆ پەیامی پشتگیری بۆ منداڵانی سووری نارد.
رۆناڵدۆ لەسەر ھەژماری رێکخراوی "Save the Children" لە تویتەر گرتەڤیدیۆییەکی بڵاو کردووە و تێدا گوتی: "سڵاو. ئەم گرتەڤیدیۆیە پێشکەشە بە منداڵانی سووری. ئاگادارم کە زۆر ئازار دەکێشن. من یارێزانێکی بەناوبانگم، بەڵام ئێوە قارەمانی راستەقینەن. هيواتان لەدەست مەدەن. گشت جیھان لەگەڵ ئێوەیە. بایەخ بە ئێوە دەدەم و پشتگیریتان لێدەکەم".
رۆناڵدۆ راشیگەیاند کە ھاوکاری خۆراک، خواردنەوە، جلوبەرگ و پێداویستی پزیشکی ھاووڵاتیانی سووری دەکات.