Mohammed Baqi Hussein
27 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 28 شوبات 2017
مه‌درید - AA
له هه‌فته‌ی 24همی لا لیگادا، یانه‌ی ریال مه‌درید 3 به 2 له یانه‌ی ڤیاڕیالی برده‌وه.
نیوه‌ی یه‌كه‌می یاریەکە به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام ریال مه‌درید توانیی به‌جیاوازیی دوو گۆڵ یاریه‌كه بباته‌وه و سێ خاڵ به‌ده‌ستبهێنێت.
به‌وپێیه ریال مەدرید كۆی خاڵه‌كانی گه‌یانده 55 خاڵ و له هه‌فته‌ی نۆیه‌مه‌وه له پێشه‌نگی یانه‌كانی خوله‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه.
دواخستنی یاریەکەی ریال مەدرید و سێلتا ڤیگۆ به‌هۆی ناله‌باریی كه‌شوهه‌واوه وایكردووه ریال مەدرید یاریه‌كی كه‌متر ئه‌نجامداوه.
له هه‌فته‌ی 24همی لا لیگادا، دوای ریال مەدرید، به‌رشه‌لۆنه به 54 خاڵ و سیڤیلیا به 52 خاڵ دێن.
ڤیاڕیالیش به 39 خاڵ له پله‌ی شه‌شه‌مدایه.