Mutlu Demirtaştan,Mazın Asad
02 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
جۆش و خرۆشی یارییەکانی قۆناغی ھەشتی خولە یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا سبەی دەست پێدەکات.
یارییەکانی قۆناغی ھەشتی خولەکە، سبەی سێشەممە و دووسبەی چوارشەممە ئەنجام دەدرێت و یارییەکانی چوون لە ١٠ و١١ی نیسان بەڕێودەچێت و دواتر فینالیستەکان دیاری دەکرێت.
سەرجەم یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا، کاتژمێر ٢١.٤٥ بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
یارییەکان بەم شێوەیەیە:
سبەی سێشەممە:
یوڤێنتوس (ئیتاڵیا) – ریال مەدرید (ئیسپانیا)
سێڤیلیا (ئیسپانیا) - بایەرن میونخ (ئەڵمانیا)
دووسبەی چوارشەممە:
لیڤەرپوول (ئینگلتەرا) – مانچستەر ستی (ئینگلتەرا)
بارسێلۆنا (ئیسپانیا) – رۆما (ئیتاڵیا)