Mohammed Baqi Hussein
05 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 06 ئادار 2017
مه‌درید - AA
له هه‌فته‌ی 25همی لا لیگادا، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ، به‌پێنج گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له پێشه‌نگیدا مایه‌وه.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه له یاریگای نیو كامپ به‌ڕێوه‌چوو و به‌رشه‌لۆنه توانیی به‌ئاسانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
ئه‌ستێره‌ی به‌رشه‌لۆنه، لیۆنێل مێسی له خوله‌كه‌كانی 24 و 63دا دوو گۆڵی تۆمار كرد، ئیڤان راكیتیج له خوله‌كی 57دا گۆڵێك، نیمار له خوله‌كی 40دا گۆڵێك و ساموێل ئومتیتی له خوله‌كی 60دا گۆڵێكی بۆ به‌رشه‌لۆنه تۆمار كرد.
رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه به‌پێنج گۆڵی خاوێن كۆتایی هات و خاڵه‌كانی به‌رشه‌لۆنه گه‌یشته 60 خاڵ به‌خاڵێك له‌پێش یانه‌ی ریال مهدیریدهوهیه كه 59 خاڵی هه‌یه.
یانه‌ی سێلتا ڤیگۆ به 35 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌می لا لیگادایه.
یاریزانی به‌رشه‌لۆنه، ئاردا توران كه به‌هۆی پێكانه‌وه ماوه‌ی مانگێك له یاریگا دووركه‌وتووه‌ته‌وه له شوێنی یه‌ده‌گه‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌ندرێ ئینێستا دانیشتبوو و به‌شداریی یارییه‌كه‌ی نه‌كرد. ئینێستا له خوله‌كی 67دا له‌جێی سێرگی رۆبێرتۆ چووه ناو یاریگا.
لیۆنێل مێسی به‌تۆماركردنی دوو گۆڵ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی لا لیگادا گه‌یانده 23 گۆڵ و جیاوازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ لویس سوارێز كه 19 گۆڵی تۆماركردووه، گه‌یانده 4 گۆڵ.
مێسی له دواین 12 رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا توانیویه‌تی له 11یاندا گۆڵ تۆماربكات و له كۆی 37 رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌دا، 38 گۆڵی تۆماركردووه.