Şenhan Bolelli,Hemın Othman Mohammed
22 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2017
مه‌درید - AA
له چالاکییەکدا كه دوێنێ له شاری بارسێلۆنا خۆرهه‌ڵاتی ئیسپانیا به به‌شداری به‌رفراوانی لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی به‌ڕێوه‌چوو، پرۆتێستۆی بڕیاری حكوومه‌تی ئیسپانیا كرا كه بڕیاریداوه به گوێره‌ی مادده‌ی 155ی ده‌ستوور، حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ته‌لۆنیا هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ناوخۆیی ئه‌نجام بدرێت.
لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆی له كه‌ته‌لۆنیا، به مه‌به‌ستی پرۆتێستۆكردنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ریه‌ك له لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆیی جۆردی سانچێز و جۆردی كوكسارت به تۆمه‌تی "وه‌ستانه‌وه‌ی دژی ده‌وڵه‌ت" و، بڕیاری حكوومه‌تی ئیسپانیا بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 155ی ده‌ستوور، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی كه‌ته‌لۆنیا.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا كه هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی حكوومه‌تی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ته‌لۆنیا، كارلێس پیگدێمۆنت و ئه‌ندامانی حكوومه‌ته‌كه به‌شداریان كرد، هه‌زاران كه‌سی لایه‌نگری سه‌ربه‌خۆیی هوتافی "سه‌ربه‌خۆیی"، "دیموكراسی" و "ئازادیان" كێشا.
خۆپیشاندانه‌كه كه له ناوه‌ندی شاره‌كه به‌ڕێوه‌چوو تیایدا سه‌رۆكی پێشووی كه‌ته‌لۆنیا، ئارتور ماس كه به باوكی فكری هه‌وڵی سه‌ربه‌خۆیی ناسراوه و له ریزی پێشوه‌ی خۆپیشاندانه‌كه بوو بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئیسپانیای به نایاسایی و به‌دڕه‌وشت ناوزه‌ند كرد و، رایگه‌یاند "حكوومه‌تی ئیسپانیا ئازادی هه‌ڵپه‌ساردووه و، ده‌نگی گه‌لی كه‌ته‌لۆنیای بڕیوه".