Mazın Asad
21 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 22 تشرینی یەکەم 2017
سیۆل - AA
سکرتێری گشتی رێکخراوی دۆستایەتی تورکیا-کۆریا، پرۆفیسۆر لی ھی سوو ئاماژەی بەوە دا کە تورکەکان یەکێکە لەو گەلانەی کە کۆریای باشوور زۆر خۆشیانی دەوێت و گوتیشی: "ھەرگیز فێداکاری سەربازانی تورکیا بۆ رزگارکردنی کۆریای باشوور لەیاد ناکەین و ئەمە بە نەوەکانی داھاتوو دەگەیەنین".
پرۆفیسۆر لی ھی سوو کە لە ھەمان کاتدا مامۆستای زانکۆی ھاویونگە و لێکۆڵەری مێژووی ئیسلامە، لەبارەی ٦٠مین ساڵیادی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و کۆریای باشوور، جەنگی کۆریا و ھەوڵی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ و بارگرژییەکانی کۆریای باکوور ھەڵسەنگاندنی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کرد.
ھی سوو گوتی: "شوێنی تورکیا لە دڵی گەلی کۆریا زۆر گەورەیە".
ناوبراو ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە لە جەنگی کۆریای ١٥ ھەزار سەربازی تورکیا بۆ ھاوکاریکردنیان بۆ وڵاتەکەیان ھاتوون و گوتیشی: "ھەرگیز فێداکاری سەربازانی تورکیا بۆ رزگارکردنی کۆریای باشوور لەیاد ناکەین و ئەمە بە نەوەکانی داھاتوو دەگەیەنین".
سکرتێری گشتی رێکخراوی دۆستایەتی تورکیا-کۆریا ئاماژەی بەوەش دا کە سەربازانی ئەمریکا لەکاتی جەنگی کۆریا ھەندێک مامەڵەی نەرێنی و نەخوازراویان کردووە و راشیگەیاند سەربازانی تورکیا تەنھا پەندی قارەمانێتی و ئازایەتی و مرۆڤایەتیان داوە.
پرۆفیسۆرەکە راشیگەیاند بەھۆی قەرمانێتی سەربازانی تورکیا لە بەرەکانی جەنگ و مامەڵکردنیان بە بەزەییانە، ھەندێک لە ھاووڵاتیانی کۆریای بوونە موسڵمان.
پرۆفیسۆر لی ھی سوو جەختی لەوەش کردەوە کە لە نێوان گەلانی کۆریا و تورک پەیوەندی نەپچڕاوی برایەتی ھەیە و ئەو پەیوەندییەش بۆ ھەستی ھاوبەش گۆڕاوە و زیاتر گوتیشی: "لە پێناو بەھێزکردنی ئەم پەیوەندییە بەشێوەیەکی پراتیکی و گەیاندنی بۆ نەوەکانی داھاتوو، پێویستە لە گشت بوارەکاندا زیاتر کار بکەین".