Ramazan Turgut,Mohammed Baqi Hussein
22 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2017
ریاز - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته سعوودیه و له لایه‌ن شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز پێشوازیی لێكرا.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمیی سعوودیه SPA، شا سه‌لمان له كۆشكی عوجا له ناوچه‌ی دڕییه‌ی شاری ریازی پایته‌خت، پێشوازیی له عه‌بادی و شاندی یاوه‌ری كردووه و له‌گه‌ڵیان كۆبووه‌ته‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، له‌سه‌ر شه‌ره‌فی شا سه‌لمان و عه‌بادی خوانێك پێشكه‌ش كرا.
بڕیاره عه‌بادی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگیی سعوودیه-عێراقدا بكات كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن-یش به‌شداری له كردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه وەزیری وزە و پیشەسازی و سامانە كانزاییەكانی سعوودیە، خالید بن عەبدولعەزیز فالح كه به سه‌ردانێك له عێراقه، له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق، فوئاد مه‌عسوم كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نرخه‌كان كرا.
فالح له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نامه‌یه‌كی له شا سه‌لمانه‌وه رادەستی فوئاد مه‌عسوم كرد.