Muhammet Ali Kemal
11 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2016
ئه‌وه راگه‌یه‌نرا که وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جۆن کیری ئه‌مڕۆ سه‌ردانی سعوودیه و رۆژی 12ی ئاداریش سه‌ردانی فه‌ڕه‌نسا ده‌کات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا جۆن کیربی روونکردنه‌وه‌یه‌کی نووسراوی سه‌باره‌ت به سه‌ردانه‌کانی کیری بڵاوکرده‌وه.
له روونکردنه‌وه‌که‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه کراوه کە کیری له رۆژی 11ی ئادار سه‌ردانی شاری حهفرلباتن ده‌کات و له‌م شاره له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای سعوودیه‌دا کۆده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها هاتووه ''له کۆبوونه‌وه‌کاندا زۆرێک له بابه‌ته ناوچه‌ییه‌کان و له‌نێویشیاندا قه‌یرانی سووریا و یه‌مه‌ن باسده‌کرێن''.
کیربی له روونکردنه‌وه‌دا باسی ئه‌وه‌ی کردووه کە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا رۆژانی 12 و 13ی ئادار له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته یان مارک ئایرۆڵت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بەریتانیا فیلیپ هامۆند، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانک ڤاڵته‌ر شتانمایه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا پاوڵۆ جێنتیلۆنی و نوێنه‌ری باڵای یه‌کێتیی ئه‌ورووپا فێدریکا مۆگێرینی تاوتوێی بابه‌ته ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان ده‌که‌ن.