Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
28 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی دووەم 2017
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له مێژووی كۆماری توركیادا بووه یه‌كه‌م سه‌رۆك كه سه‌ردانی 23 وڵاتی ئه‌فریقای كردووه.
ئه‌ردۆغان له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكوه‌زیرانی و سهركۆماریدا، 39 سه‌ردانی بۆ 23 وڵاتی ئه‌فریقا ئه‌نجامداوه.
به‌و سه‌ردانه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو بۆ ولاتانی تانزانیا، مۆزه‌مبیق و ماداگاسكار ئه‌نجامیدا، ئه‌ردۆغان بووه یه‌كێك له‌و سه‌رۆكانه‌ی جیهان كه زۆرترین سه‌ردانی بۆ وڵاتانی ئه‌فریقا ئه‌نجامداوه، به‌وه‌یش بووه‌ته كه‌سێك كه گه‌وره‌ترین هاوكاربووه له تاودان به كاره دیپلۆماسیه‌كانی توركیا له كردنه‌وه‌ی به‌ڕووی ئه‌فریقادا.
له‌و وڵاتانه‌ی سه‌ردانی بۆ كردوون، سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك، سیاسه‌تمه‌داران و نوێنه‌رانی بازرگاناندا كۆبووه‌ته‌وه، پێشه‌نگ بووه له واژووكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له رێككه‌وتنی دوو قۆڵی نێوان توركیا و وڵاتانی ئه‌فریقا.
له‌م نێوه‌نده‌دا، له‌و ماوه‌یه‌ی سه‌ردانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كردووه ژماره‌ی باڵیۆزخانه‌كانی توركیا كه له مانگی مایسی ساڵی 2009دا 12 باڵێوزخانە بوو له کیشوەری ئه‌فریقادا، لە ئێستادا گه‌یشتووه‌ته 19 باڵێوزخانە.
ئه‌ردۆغان، یه‌كه‌م سه‌ردانی بۆ وڵاتانی ئه‌فریقا له ساڵی 2004دا بوو، كه سه‌ردانی میسری كرد. هه‌روه‌ها له ساڵی 2005دا سه‌ردانی ئه‌سیوبیای كرد كه به پایته‌ختی سیاسیی ئه‌فریقا ناسراوه. هه‌مان ساڵ سه‌ردانی كۆماری ئه‌فریقای باشوور، تونس و مه‌غریبی كرد. ساڵی دواتر سه‌ردانی سوودان، میسر و جه‌زائیری كرد. ساڵی 2007یش دووباره سه‌ردانی ئه‌سیوبیای كرده‌وه.
- زۆرترین جار سەردانی میسری کردووە
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، زۆرترین جار لە کیشوەری ئەفریقادا سەردانی میسری کردووە و دوای ئەوانیش هەریەک لە جەزائیر، تونس و ئەسیۆپیا دێن. رەجەب تەیب ئەردۆغان لەساڵی 2005ەوە تا ئێستا تەنها لە ساڵی 2008دا سەردانی ئەفریقای نەکردووە.
ئەردۆغان لەساڵانی 2009، 2010 و 2011دا جارێک یان زیاتر سەردانی میسر، لیبیا، سۆماڵ و کۆماری باشووری ئەفریقای کردووە و لە 2012و 2013دا چووەتە هەریەک لە میسر، گابۆن، نەیجەر، سەنیگال، مەغریب، جەزائیر و تونس، بەو شێوەیەش لە دوو ساڵدا سەردانی حەوت وڵاتی کردووە.
- زۆرترین سەردانی لە 2016دا بووە
لەو کاتەوەی کە ئەردۆغان بووە بە سەرکۆماری تورکیا، درێژەی بەسەردانەکانی داوە و لە 2014دا سەردانی هەریەک لە غینیای ئیستیوایی و جەزائیری کردووە.
لەچوارچێوەی سەردانکردنی رۆژهەڵاتی ئەفریقادا، لە ساڵی 2015دا چووەتە هەریەک لە سۆماڵ، جیبۆتی و ئەسیۆپیا و لە 2016دا سەردانی 8 وڵاتی کیشوەری ئەفریقای کردووە، بەوشێوەیەش لە ساڵی 2016دا زۆرترین سەردانی ئەنجامداوە. ئەو وڵاتانەی لە 2016دا سەردانی کردوون، بریتین لەهەریەک لە سەنیگال، کۆتدیڤوار، سۆماڵ، کینیا، ئۆگەندا، غینیا، نێجیریا و غانا.
سەرکۆماری تورکیا لەنێوان 22-26ی کانوونی دووەمدا گەشتێکی بۆ هەریەک لە تەنزانیا، مۆزەمبیق و ماداگاسکاری ئەنجامدا و ژمارەی ئەو وڵاتانەی لە کیشوەری ئەفریقادا سەردانی کردوون بۆ 23 وڵات بەرزکردەوە.