Hemın Othman Mohammed
09 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2017
شاندێكی جه‌هه‌په كه پێكهاتبوو له سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه، كه‌مال كڵچدارئۆغڵو، جێگرانی سه‌رۆكی گشتیی پارته‌كه، بوله‌نت ته‌زجان و هالوك كۆچ و، گهورهراویژكاری سه‌رۆكی گشتیی، جه‌میل ئه‌رهان، سه‌ردانی هه‌ده‌په‌یان كرد.
له‌و سه‌ردانه‌دا كه كاتژمیرێكی خایاند، كڵچدارئۆغڵو و شاندی یاوه‌ری، له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په، سه‌رپیل كه‌مالبای، جێگری هاوسه‌رۆكی گشتیی، فاتمه كورتوڵان و په‌رله‌مانتاری ئه‌نقه‌ره‌ی پارته‌كه، سری سوره‌یا ئۆنده‌ر كۆبووه‌وه.
دوای كۆبوونه‌وه‌كه، سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په كڵچدارئۆغڵو، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كه‌مالبای خواست له پۆسته نوێكه‌یدا و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باشیان ئه‌نجامداوه.
له به‌رامبه‌ردا، هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په كه‌مالبای، باسی له‌وه كرد كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامداوه كه ده‌مێكه رای گشتیی چاوه‌ڕوانی ده‌كات.
سه‌رپیل كه‌مالبای، باسی له‌وه كرد كه له قۆناغێكی سه‌ختدا، له قۆناغێكدا كه جیهان، ناوچه‌كه و توركیا به دۆخیكی سه‌ختدا تیده‌په‌ڕیت، شاندی جه‌هه‌په سه‌ردانی پارتهكەیانی كردووه و گوتی: "ئومێده‌وارم ئه‌م سه‌ردانه په‌ره بسه‌نێت و، ئه‌م دیالۆگە ببێته مایه‌ی ئازادكردنی ئه‌ندامانی پارته‌كه‌مان كه به‌ندكراون به‌تایبه‌تی هاوسه‌رۆك و په‌رله‌مانتارانمان. ئێمه پێمان وایه كه پێویسته دیالۆگی نێوان پارته‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت".