Hamdi Çelikbaş,Mohammed Baqi Hussein
01 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، دوای ئه‌وه‌ی خوێندكارێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بانگهێشتی ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌چێته بهشهناوخۆییهكهیان و پارشێویان له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
خوێندكارێك له تۆڕێ كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ره‌وه نووسیبووی،"به‌ڕێز سهركۆمار، شه‌وێكیش سه‌ردانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كه‌ی ئێمه حوسه‌ین غازیت بكردایه و بۆ پارشێو میوانی ئێمه بوویتایه؟!"، ئه‌ردۆغانیش له‌وه‌ڵامدا نووسیی، "ئه‌گه‌ر چایەكهتان ئاماده‌یه دێم".
ئه‌ردۆغان به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو سه‌ردانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كه‌ی كرد و خوێندكاری به‌شی ددانسازیی زانكۆی یڵدرم بایه‌زیدی ئه‌نقه‌ره گونگۆر ئه‌تاك كه بانگهێشهكهی كردبوو، ده‌رگای لێكرده‌وه.
دواتر ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ ئه‌تاك و خوێندكارانی هاوڕێیدا چوونه چێشتخانه‌ی به‌شه‌ناوخۆییه‌كه و پێكه‌وه پارشێویان كرد.
دواتر ئه‌ردۆغان گوته‌یه‌كی پێشكه‌شی خوێندكاره‌كان كرد و خۆشحاڵیی خۆی به به‌شداریكردنی پارشێوهكهیان ده‌ربڕی.