Abdullah Shukur
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "ناکرێ تورکیا سپاردەی بەرژەوەندییەکانی سیاسەت بکرێ. ناکرێ بەڕێوەبردنی وڵات رادەستی کەسێک بکرێ کە ھیچ سەرکەوتنێک و ئەزموونێکی لە سیاسەتدا نییە".
سەرکۆماری تورکیا، گوتی: "داوا لە گشت ھاووڵاتیان دەکەم پارەکانیان لە بانکەکانمان دابنێن. بە ھەمان شێوە داوا دەکەم، ھاووڵاتیان پارەی بیانی خۆیان بە لیرەی تورکی بگۆڕنەوە. وەرن پێکەوە وانەی ئەو کەسانە بدەین کە دەیانەوێ سەقامگیری و ئابووری تورکیا لە رێگەی دراوی بیانی بھەژێنن".
سەرکۆماری تورکیا و سەرۆک گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "باس لەوە دەکەن گوایە من بۆ دامەزراندنی ئاک پارتی مۆڵەتم لە پەنسیلڤانیا وەرگرتووە. ئینجە (کاندیدی جەھەپە بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا)، بەو پێیەی کە نەتتوانی ئەم بانگەشانەت بسەلمێنی، سکاڵام لەسەرت تۆمار کردووە، پەتی درۆ کورتە. بۆچی درۆ دەکەیت؟ ئایا تۆش ناچاریت درۆزن بیت لەبەر ئەوەی سەرۆکی گشتی پارتەکەت درۆزنە؟''