Yusuf Aydın Deniz
31 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2018
گیره‌سون - AA
بریکاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بینالی یڵدرم رایگەیاند "هاوپه‌یمانییەتی كۆمار له پێنسیلڤانیا و قه‌ندیله‌وه ئاماژه وه‌رناگرێت، ته‌نها له گه‌له‌وه ئاماژه وه‌رده‌گرێت".
یڵدرم ره‌خنه‌ی له كاندیدی جه‌هه‌په بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، موحەڕەم ئینجە گرت و گوتی: "پێوه‌ر و كێشانه‌ی نییه له به‌ڵێنه‌كاندا. ده‌ڵێت خۆر ده‌خه‌مه ده‌ستی راست و مانگ ده‌خه‌مه ده‌ستی چهپتانهوه. به‌ڵێن به‌ڵێنه، باشه، به‌ڵام تۆ به‌یاننامه‌ی جهههپهت نه‌خوێندووه‌ته‌وه؟ له‌وێ ده‌ڵێت سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ره‌مزی ده‌بێت و ده‌سه‌ڵاتی نابێت. به چ ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه ئه‌و به‌ڵێنانه جێبه‌جێ ده‌كه‌یت؟ ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌ڵده‌گرن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سیستمی په‌رله‌مانی، هه‌روەها به‌ڵێنی به‌رزتر له باڵای خۆیان ده‌ده‌ن. گه‌ل به‌مه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێت".
یڵدرم گوتیشی "پرۆژه‌ی ئۆتۆمبێلی ناوخۆیی هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه؛ كار و پیشه‌یان رووخاندن، تێكدان و راگرتنی ئه‌و پرۆژانه‌یه كه كراون".
بینالی یڵدرم باسی لە به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه کرد و گوتی: "به‌ڵێنماندا كه تیرۆر له رۆژه‌ڤی توركیا ده‌ربكه‌ین، سوێندمان خوارد، به‌ڵێن بێت هه‌ر ده‌ریده‌كه‌ین. ئیدی تیرۆر به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر دیار شكاوه".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی "ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ڵمه‌تی ئابووری گه‌مه بهتوركیا بكه‌ن، گه‌مه‌كه‌یان لێتێكدهدهین".