Ramal Abdullah Mahmood
01 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا دژی ماڵه‌كانی فه‌تۆ له ئه‌نقه‌ره كه به ماڵی "غه‌یبووبه" ناوده‌برێن، ٣٠ گومان‌لێكراو ده‌ستگیركران كه "ئیمام" یشیان تێدایه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له میانی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی ئه‌نقه‌ره؛ تیمه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تاوانه رێكخراوه‌كان و هه‌واڵگری ئاسایشی ئه‌نقه‌ره هه‌ڵمه‌تێكی هاوكاتیان بۆ سه‌ر نزیكه‌ی ٣٠ ناونیشان ئه‌نجام داوه.
له ههڵمهتهكدا ٣٠ له‌و ٤٣ گومانلێكراوانه ده‌ستگیركران كه بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌رچووه، دوای گه‌ڕان و پشكنینی ناونیشانه‌كانیش ده‌ستبه‌سه‌ر ناسنامه‌ی ساخته‌كراو، ئامێری دیجیتاڵی رێكخراوه‌یی و رێژه‌یه‌ك پاره كه له نێو ده‌به شووشه كرابوو و هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كه‌ی زۆر "ئاوی نزا له‌سه‌ر خوێندراو"دا گیرا.
زاندراوه له نێو ده‌ستگیركراواندا ژماره‌یه‌ك "ئیمام" و "به‌رپرسانی قوتابیان و ناوچه‌یی" فه‌تۆ هه‌ن.
ئاماژه به به‌رده‌وامبوونی هه‌ڵمه‌ته‌كان و زیادبوونی ژماره‌ی ده‌ستگیركراوان ده‌كرێت.