Ramal Abdullah Mahmood
09 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2017
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم دوای ئەنجامدانی نوێژی هەینی لە مزگەوتی جەنابی ئەحمەد پاشا لە ناوچەی ئاڵتنداغی ئەنقەرە، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە
لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانێکدا کە پرسی: "بۆچوونتان چییە لەبارەی بڕیاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە ٢٥ی ئەیلوول؟"، یڵدرم گوتی: "بۆچوونی ئێمه زۆر روون و ئاشكرایه. ئێمه یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌خوازین. ده‌مانه‌وێت هه‌موو عێراقییه‌كان به‌یه‌كه‌وه و وه‌ك یه‌ك ده‌وڵه‌ت بژین. له‌به‌رئه‌وه‌ی له ناوچه‌كه‌ماندا كێشه‌ی پیویست هه‌یه، پیمانوایه كه دروستكردنی كێشه‌یه‌كی دیكه راست نییه و، لەو باوەڕەداین ئه‌م بڕیاره نابه‌رپرسیارانه دراوه".