Mohammed Baqi Hussein,Ramal Abdullah Mahmood
09 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌باره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كه بڕیاره 25ی ئهیلوول به‌ڕێوه‌بچێت رایگه‌یاند،"پێمان وایه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه. پاراستنی یه‌كپارچه‌یی و یه‌كێتیی سیاسیی خاكی عێراق، له بنه‌ماكانی سیاسه‌تی توركیایه له‌باره‌ی عێراقه‌وه".
وه‌زاره‌ته‌كه له راگه‌یه‌نراوێكی رایگه‌یاندووه، نیگه‌رانی و سه‌رنجه‌كانیان له‌باره‌ی گشت‌پرسیی سه‌ربه‌خۆییه‌وه كه ماوه‌یه‌كی زۆره هه‌رێمی كوردستانی عێراق له ئاماده‌كاریدایه بۆی، به به‌رپرسانی حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاندووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه گشتپرسی له‌دۆخێكی وه‌ك ئێستادا له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراقدا نییه و ده‌بێته هۆی هه‌ڵكشانی ناسه‌قامگیری و ئه‌نجامی نه‌رێنیی لێده‌كه‌وێته‌وه له ناوچه‌كه‌دا.
راگهیهنراوهكه بابه‌تی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی له‌لایه‌ن پارێزگاری كه‌ركووكه‌وه له‌سەر باڵەخانەی دامەزراوە حكوومییه‌كانی كه‌ركووكدا وه‌بیرهێناوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه دژی ئه‌و هه‌وڵانه‌ن و له ده‌قه‌كه‌یدا هاتووه: "سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان لەمبارەیەوە بە پێچەوانەی پێشنیار و هۆشدارییەکانمان، بڕیاریان داوە کە لە ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجام بدەن کە بەپێی ئەو چوارچێوەیەی لەسەرەوە دیاریکراوە هەڵسەنگێنراوە و پێمانوایە ئەمە دەبێتە هۆی هەڵەیەکی گه‌وره . یەکپارچەیی خاکی عێراق و پاراستنی یەکێتی سیاسیی، یەکێکە لە پرەنسیپە بنەڕەتییەکانی سیاسەتی دەرەوەی تورکیا لە بارەی عێراق. ئەم پرەنسیپە یەکێکە لە پێش مەرجەکانەکان بۆ سەقامگیری یەکجارەکی، ئاشتی، ئاسایش و خۆشگوزەرانی لە ناوچەکە".
راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوە داوە لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا گەیشتوونەتە قۆناغی گرنگ و پێدەچێت ئەم بەرەنگاربوونەوەیە بەم نزیکانە بگاتە سەرکەوتن و تیایدا هاتووە "گرنگترین بابەتی بەردەم عێراق نەهێشتنی کاولکاری کۆمەڵایەتی، ئابووری، سیاسیی و مرۆییە کە هۆکارەکەی داعشە و دووبارە بونیاتنانەوەی ئەو وڵاتە و هاتنەدی سەقامگیری یەکجارەکییە. پێویستە قۆناغی دوای داعش و تەواوی ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە داهاتووی ئەو وڵاتەوە هەیە لە میانی رەوایەتی دەستوور و یاسا نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ بکرێن. جگە لەوەش لە رەوشێکی نائاساییدا کە خەڵکی عێراق تیایدا دەژین دیارە مشت‌ومڕ لەبارەی پێگە و ئەنجامدانی گشتپرسی دوورە لە رەنگدانەوەی ئیرادەی گەل".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووشە: "وەک رێزگرتن لەمە لەبری زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی عێراق، پێویستە یەکێتیی و یەکڕیزی ئەو وڵاتە بەهێز بکرێت، وەک ئەو گوزارەیەی لە دەستووری عێراقدا هاتووە هێز و دەسەڵاتەکان دابەش بکرێن، بە پرەنسیپی لامەرکەزی ئیداری، پێویستە هەموو پیکهاتە جیاوازەکانی عێراق بە رۆحیەتی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن مامەڵە بکەن".