Ramal Mahmood
28 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2017
وەزیری بەرگری تورکیا فکری ئشک لەبارەی رادەست نەکردنەوەی سەربازە کودەتاچییەکان لەلایەن یۆنانەوە، رایگەیاند "هەشت لەو سەربازانە رایانکرد بۆ یۆنان. سرووشتیترین مافمان لە وڵاتی هاوسێمان یۆنان ئەوەیە هەرچی زووە ئەمانە رادەستی تورکیا بکەنەوە. هێنانی ئەوانەیە بۆ بەردەم دادگای تورکیا ئەگەر بێتاوان دەرنەچوون سزا بدرێن. بەڵام بەداخەوە دوای ئەو هەموو ماوەیە دادگای باڵای یۆنان بڕیارێکی هیوابڕاوانەی دا. بەڕوونی پێتان دەڵێم ئەمە بڕیارێکی یاسایی و دادپەروەرانە نییە. بڕیارێکی سیاسییە. یۆنان بەم بڕیارانەی نیشانیدا چ هەڵەیەکی گەورەی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان. چاوەڕوانی بەپەلەمان لە یۆنان ئەوەیە هەرچی زووە ئەم بڕیارە هەڵەیە راست بکاتەوە و ئەو هەشت کەسە رادەستی تورکیا بکاتەوە".
ئشک لە میانی بەشداریکردن لە رێوڕەسمێکی فەرماندەیی هێزە دەریاییەکان لە ناوچەی توزڵای ئیستانبوڵ، لەبارەی بڕیارەکەی یۆنان بۆ رادەستنەکردنەوەی ئەو هەشت سەربازەی دوای هەوڵی کودەتا شکستخواردووەکەی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی لە شەوی ١٥ی تەمووز رایانکرد بۆ یۆنان دوا.
ئشک ئاماژەی بەوە دا کە دوای شکستخواردنی هەوڵی کودەتاکە ژمارەیەک سەرباز رایانکردە دەرەوەی وڵات، گوتی: "هەشت لەو سەربازانە رایانکرد بۆ یۆنان. سرووشتیترین مافمان لە وڵاتی هاوسێمان یۆنان ئەوەیە چی زووە ئەمانە رادەستی تورکی بکەنەوە. هێنانی ئەوانەیە بۆ بەردەم دادگای تورکیا ئەگەر بێتاوان دەرنەچوون سزا بدرێن. بەڵام بەداخەوە دوای ئەو هەموو ماوەیە دادگای باڵای یۆنان بڕیارێکی هیوابڕاوانەی دا. بەڕوونی پێتان دەڵێم ئەمە بڕیارێکی یاسایی و دادپەروەرانە نییە. بڕیارێکی سیاسییە. پێویستە چی دی بکرێت بۆ روونکردنەوە و دانانی ئەو کەسانەی هەوڵی کودەتایان داوە؟٢٨٤ کەسیان شەهید کردووە، دوو هەزار و ١٩٣ کەسیان بریندار کردووە، پێویستە چی دیکە بکرێت بۆ ئەوەی ئەو هەشت کەسە رادەست بکەنەوە؟ تاکو ئێستا هەڵوێستی یۆنان باش دەزانین لە بارەی پەکەکە و دەهەکەپە-جە، ئەو قۆناغە بڕیاری زۆر هیوابڕاوانەیان دا. یۆنان بەم بڕیارانەی نیشانیدا چ هەڵەیەکی گەورەی کرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان. چاوەڕوانی بەپەلەمان لە یۆنان ئەوەیە هەرچی زووە ئەم بڕیارە هەڵەیە راست بکاتەوە و ئەو هەشت کەسە رادەستی تورکیا بکاتەوە".