Muhammet Ali Kemal
11 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 12 شوبات 2017
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ئەو گۆڕانکارییەی لە سیستەمی بەڕێوەبردندا لەرێگەی ریفراندۆمەوە دەکرێت لەبەر ئەو نەکراوە، رایەگەیاند: "رەجەب تەیب ئەردۆغان خۆ هەتا هەتایە نامێنێ. ئایا هیچ گرەنتییەک هەیە بۆ ئەوەی تاکو ١٦ی نیسانیش بمێنم؟ جیا لەوەش ئێمە هەوڵ بۆ سیستەمێک دەدەین. بابەتەکە کۆششە بۆ سیستەم. دوای ئەردۆغان چی دەبێت؟ گەل چی بڵێت ئەوە دەبێت، خوا چی بوێت ئەوە دەبێت".
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانەی سیمپۆزیەمێکی وەقفی سیاسەت، ئابووریی و لێکۆڵینەوە کۆمەڵایەتییەکاندا کە بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی کۆمار لە ناوەندی هالیچ بۆ کۆنگرەکان بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئه‌ردۆغان لە گوتارەکەیدا رایگەیاند: "ناسه‌قامگیری سیاسیی، كێشه ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت. له‌كاتێكدا مێژووی كۆمارییمان 93 ساڵه، له ئیستادا 65ـه‌مین حكوومه‌ت له‌سه‌ر كاره. ته‌ماشاكه‌ن، به‌واتایه‌كی دیكه ته‌مه‌نی حكوومه‌ته‌كان له وڵاته‌كه‌ماندا ته‌نانه‌ت 16 مانگیش نییه. له كاتێكدا توركیا به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته ته‌مه‌ن كورتهكانهوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه هه‌لومه‌رجی هاوشێوه‌یان هه‌یه و كێبڕكێی پێشكه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن و گه‌شه‌پێدان ده‌كات، هه‌موویان یه‌ك به یه‌ك پێشی كه‌وتوون. حكوومه‌ت هه‌بووه ته‌مه‌نی 25 رۆژ بووه له‌م وڵاته‌دا... ئایا ده‌وڵه‌ت به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه ده‌برێت؟ هه‌وڵیاندا به‌و شێوه‌یه به‌ڕێوه‌ی ببەن. ئه‌وه‌تا ئێمه ئێستا له بنه‌ڕه‌ته‌وه چاكی ده‌كه‌ین".
جەختی لەوەشکردەوە ئەو هەوڵانەی لەماوەی 200 ساڵی رابردوودا داویانە، ئەزموونەکانیان لەقۆناغی کۆمارییدا و بەتایبەت ئەو شتانەی لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەسەریاندا هاتووە، راستییەک نیشاندەدەن، دواتر گوتی: ''رەنگە ئەگەر بمانەوێت وەک وڵات و گەل بگەینە ئامانجەکانمان، ئەوا سەرەتا پێویستمان بە سیستەمێکی بەڕێوەبردنە کە بەهێز، کاریگەر بێت و دەسەڵات و لێپرسراوێتییەکانی تێدا دیارییکرابێت. ئەو بابەتەی کە ئەمڕۆ باسی دەکەین و بریتییە لە سیستمی سەرۆکایەتی کۆمار، لەبنەڕەتدا لە ساتێک، رۆژێک و لەساڵیدا سەری هەڵنەداوە، لەپشتییەوە پلانێکی قووڵ و مایەی تێڕامانی لەوجۆرە بوونی هەیە''.
سەرکۆماری تورکیا دڵنیایی دا لەوەی هەموارکردنەوەی دەستووی پەیوەندیی بە کۆمارەوە نییە و رایگەیاند: ''بەدڵنیاییەوە ئەم بابەتە بابەتی کۆمار نییە. بەدڵنیاییەوە بابەتی دیموکراسی و بابەتی ئازادیی نییە. ئەو سیستمەی باسی لێوە دەکەین، راستترین چارەسەری کێشەی مانەوەی تورکیا و گەلەکەیەتی کە چەندین سەدەیە بەردەوامە. بابەتەکە ئەمەیە. ئەوانەی کە ئەو ماوەیەی لە راگەیاندنی کۆمارەوە تاوەکو ساڵی 1950 کە فرە حزبی چووە واری جێبەجێکردنەوە، بە 'دیموکراسی' ناودەبەن، یان خۆیان دەخەڵەتێنن، یان هەوڵ دەدەن ئێمە هەڵبخەڵەتێنن، ناوی ئەو قۆناغە فەرمانڕەوایی تاکە حزبە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: "وه‌ك وڵات و گه‌ل له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له رابردوودا به‌سه‌رماندا هاتووه، هه‌وڵمان بۆ دامه‌زراندنی سیستەمێكی به‌ڕێوه‌بردنه كه زۆر به‌هێزتر، زۆر بهرگریکارتر و ئامانجه‌كانمان زۆر به گونجاوتر ده‌سته‌به‌رده‌كات. گه‌وره‌ترین متمانه‌ی سیستەمی سه‌رۆكایه‌تی بوونی دیموكراسیی راستهقینهیە. له‌م سیستەمه‌دا كه‌سێك كه ده‌نگی نیوه زیاتری گه‌له‌كه‌مانی به‌ده‌ستنه‌هێنابێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی نییه وڵات به‌ڕێوه‌ببات. هه‌ر به‌رپرسێك كه ناچاره له‌به‌رده‌م گه‌ل و ئیراده‌ی میللی لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت، هیچ كات نابن به‌وه‌ی كه ئه‌و هه‌ڵانه بكه‌ن كه له‌ئیستادا نه‌یارانی سیستەمی حكوومه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر واز له‌و رێگایه بهێنن كه گه‌ل نیشانتان ده‌دات، ئه‌وا ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن گه‌له‌وه لاده‌برێن. له‌به‌رئه‌وه من ده‌ڵێم كه نه‌یارانی سیستمه‌كه، بێ متمانه‌ییان به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سه نییه كه به سهركۆمار هه‌ڵده‌بژێرێت، به‌ڵكو به‌رامبه‌ر گه‌له، بابه‌ته‌كه هه‌ر ئه‌وه‌یه".
دواتر ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد گۆڕانکاریی لەسیستەمدا لەبەر خودی ئەو نەکراوە و رایگەیاند: "کار و پیشەتان بووەتە باسکردنی رەجەب تەیب ئەردۆغان. من خۆ هەتا هەتایە نامێنێنم. ئایا هیچ گرەنتییەک هەیە بۆ ئەوەی تاکو ١٦ی نیسانیش بمێنم؟ جیا لەوەش ئێمە هەوڵ بۆ سیستمێک دەدەین. بابەتەکە کۆششە بۆ سیستەم. دوای ئەردۆغان چی دەبێت؟ گەل چی بڵێت ئەوە دەبێت، خوا چی بوێت ئەوە دەبێت".
سەرکۆماری تورکیا تیشکی خستە سەر ئەوەی باسکردنی ئەو بابەتەی کە سیستەمی فرە حزبی کە لە ساڵی 1950 ـەوە کاری پێ دەکرێت بەڵام بەردەوام لەرێگەی کودەتا و یاداشتنامەکانەوە پەکی خراوە، ئەو کارانە لەلایەن کەسانێکەوە ئەنجامدراوە کە بیری سیستەمی تاکە حزبییان کردووە، بەدڵنیاییەوە نابێتە هەڵە و گوتی: "لێرەدا ئەوە روون دەکەمەوە. تورکیا زۆری چەشت بەدەست ئەو دامەزراوانەوە کە لەژێر سەرپەرشتی کەسانی دیکەدا بوون و هێز و دەسەڵاتیان هەبوو بەڵام بەرامبەر بە گەل لێپرسراو نەبوون. سەرنج بدەن لەوەی کە لەوڵاتەکەماندا هەرکاتێک دەسەڵاتێکی بەهێزی پشتبەستوو بە ئیرادەی گەل هاتبێتە سەر حوکم، ئەو ماوەیە زۆرترین هەڵبەز و دابەز روویداوە''.
سەرکۆمار ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەم گۆڕانکارییە نابێتە رووداوی گەڕانەوە. کرۆکی سیستەمی سەرۆکایەتی، گەل راستەوخۆ دەسەڵاتی جێبەجیکردن هەڵدەبژێرێت. سەرۆک دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەڕێوە دەبات بەرامبەر ئەو دەسەڵاتەی لە گەلەوە وەریدەگرێت بەرپرسیارانە مامەڵە دەکات و هەمیشە ناچارە لە هەر هەنگاونانێکدا چاوی لەسەر رای گشتی بێت. بەڵام ئەوان بێشەرمانە چی دەڵێن؟ 'پەرلەمان لەناودەبات و دەسەڵاتی یاسادانان ناهێڵێت' شتی وا پڕوپووچ چۆن دەبێت؟"
رەجەب تەیب ئەردۆغان ئاشکرایکرد کەسانێک ویستیان تورکیا بەهێز نەبێت و گوتی: ''ئەمانە بەهۆی ئەوەی دەیانگوت 'با بچووک بن و هی خۆمان بن'، ماوەیەکی درێژە ئەم وڵاتەیان دەستەمۆ کردووە و ویستیان هەر بەو شێوەیەش بەردەوام بن. بەڵام ئیتر ئەو قۆناغە کۆتایی دێت. ئیتر کاتی ئەوەیە کە عەقڵییەتی 'با گەورە بێت و هی هەمووان بێت' پەرە پێبدەین. هەموارکردنەوەی دەستوور بەم تێگەیشتنەوە رێگە لەبەردەم تورکیایەکی بەهێز، گەورە و خۆشگوەزەراندا دەکاتەوە. وڵات و گەلەکەمان پێویستی بەم سیستمەیە نەک خودی خۆم پێویستم پێی بێت. بە گوزارشتێکی دیکە، نەک بۆخۆم بەڵکو بەپشتیوانیی و رۆڵی بەندە، لەپێناو داهاتووی وڵاتەکەمان و ئەم گەلە قارەمانەدا، سیستەمی سەرۆکایەتی جێبەجێ دەکەین. 'بەڵێ' بۆ سیستەمێکی لەو جۆرە نەکرێت، بۆ چی دەکرێت؟ بەدڵنایییەوە، دەڵێین 'بەڵێ' ''.